zagros news agency

ئێد شیرەن کار لەسەر 5 ئەلبوومی نوێ دەکات

بەپێی راپۆرتە جیهانییەکان، گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەریتانی، ئێد شیران، سەرقاڵی ئامادەکردنی چوار ئەلبوومی نوێیە دوای هەشتەمین ئەلبوومی بە ناوی “Play”. ئەلبوومە نوێیەکان ناویان “Pause” ،”Fast Forward” ،”Rewind” و “Stop” دەبێت.

شیران ئاشکراشیکردووە کە پلانی هەیە ئەلبوومێکی دیکە بە ناوی “Eject” ئامادە بکات، کە بڕیارە دوای کۆچی دوایی خۆی بڵاوبکرێتەوە.

ئێد شیران، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و ژەنیار، لە 17ی شوباتی 1991 لەدایکبووە. لە سەرەتای ساڵی 2011 یەکەمین کاری هونەریی خۆی بڵاوکردەوە. شیران زیاتر لە 26 ملیۆن ئەلبووم و 100 ملیۆن تاکە گۆرانی لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشتووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە پڕفرۆشترین هونەرمەندانی مۆسیقای جیهان.

لە لایەکی دیکەوە، گەشتی کۆنسێرتە ئەوروپییەکانی ئێد شیران لە 5ی ئایاری 2025 لە مەدرید دەستیپێکردووە و چەندین وڵاتی وەک ئیتاڵیا، نەرویج، سویسرا، سوێد و دانیمارکی گرتەوە. دوایین نمایشی لە ئەوروپا لە 9ی ئەیلوولی 2025 لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

وەرزی سێیەمی “یاریی سکوێد”: نائومێدی لە کۆتایی چیرۆکەکەیدا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART