zagros news agency

جێنیفەر لۆپێز ڕۆڵی فیلمی “ئێڤیتا”ـی بە مادۆنا دۆڕاند

ئەستێرەی ناوداری ئەمریکی، جێنیفەر لۆپێز، لە نوێترین دەرکەوتنیدا، ساتێکی نائومێدکەری سەرەتای ژیانی هونەریی خۆی ئاشکرا کرد، کاتێک یەکێک لە بەناوبانگترین ڕۆڵە میوزیکاڵەکانی دەیەی نەوەدەکانی لە بەرژەوەندیی شاژنی پۆپ، مادۆنا، لەدەستدا.

لۆپێز، لە کاتی نمایشێکی تایبەت و دانیشتنێکی پرسیار و وەڵامدا بۆ فیلمە نوێیەکەی “Kiss of the Spider Woman” لە لۆس ئەنجلس، گوتی: “چووم بۆ تاقیکردنەوەی ڕۆڵگێڕان بۆ فیلمی ‘ئێڤیتا’ـی دەرهێنەر ئالان پارکەر، هەفتەیەکی تەواو ڕاهێنانم کردبوو، بە هەموو توانامەوە گۆرانیم گوت، بەڵام دواتر پێی گوتم: ‘تۆ نایابیت، بەڵام مادۆنا پێشتر ڕۆڵەکەی وەرگرتووە’.” ئەم قسەیە بووە هۆی پێکەنینی ئامادەبووان و لۆپێزیش بە پێکەنینەوە درێژەی پێدا: “پێم گوت: باشە، خوات لەگەڵ، خۆشحاڵ بووم بە بینینت.”

دواتر ڕۆڵەکە بە مادۆنا سپێردرا، کە کەسایەتیی خانمی یەکەمی ئەرجەنتین “ئیڤا پیرۆن”ـی لە فیلمی “Evita”ـی ساڵی ١٩٩٦ بەرجەستە کرد. ئەو ڕۆڵە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ مادۆنا بەدەستهێنا و فیلمەکەشی بۆ چەندین خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا، لەنێویاندا خەڵاتی باشترین گۆرانیی ئۆرجیناڵ.

لۆپێز دانی بەوەدا ناوە کە ساڵانێکی زۆر هەوڵی داوە ڕۆڵێکی میوزیکاڵی سینەمایی بەدەستبهێنێت. لە لێدوانێکی پێشووتردا لە فێستیڤاڵی “سەندانس” گوتبووی: “دایکم لە جەژنی سوپاسگوزاریدا لە بەردەم تەلەفزیۆن دايدەنام بۆ ئەوەی سەیری فیلمی ‘West Side Story’ بکەم، من سەرسام ببووم و ئەو کاتە لە دڵی خۆمدا گوتم: ئەمە ئەو شتەیە کە من دەمەوێت بیکەم.”

ئەو ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا ڕۆڵی “ئێڤیتا”ـی لەدەست نەداوە، بەڵکو نزیک بووە لە وەرگرتنی ڕۆڵ لە فیلمە میوزیکاڵە بەناوبانگەکانی وەک “Chicago” و “Nine”. ئێستا، دوای نزیکەی 25 ساڵ، لۆپێز لە کۆتاییدا ئەو هەلەی بۆ ڕەخساوە کە چاوەڕێی دەکرد، ئەویش لە ڕێگەی فیلمی “Kiss of the Spider Woman”ـەوەیە، لە نووسینی بیڵ کۆندۆنە، هەمان ئەو نووسەرەی فیلمی “Chicago”ی نووسیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

زنجیرەیەکی دۆکیومێنتاری لەسەر ژیانی مارتن سکۆرسێزی نمایش دەکرێت

ART