zagros news agency

پارێزگاری هەولێر، پەیوەندی بە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2025.9.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەندی دیاری کورد زەکەریا عەبدوڵڵا، بە نەخۆشیی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندی پرسی.

لەلایەن خۆیەوە هونەرمەند زەکەریا، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی و وێڕایی ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆیانە، ئاماژەی بەوەدا لە خودا بەزیاد بێت تەندروستی زۆرباشە و هەواڵی نەخۆشکەوتنەکەشی دوورە لە ڕاستیی.

جێگەی باسە، چەند ڕۆژێکە لە چەند ماڵپەڕ و ئەکاونتێکی سۆشیاڵ میدیا، دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەندی دیاری کورد زەکەریا عەبدوڵڵا بە نەخۆشیی شێرپەنجە بڵاوکرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیپی میوزیکی “زیر و بەم” كۆنسێرتێكی پێشكەشكرد

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

فیلمی “The Housemaid” و سەرکەوتنە گەورەکەی

ART