zagros news agency

فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێرانە بۆ ئۆسکار

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی “هۆی مردن؛ نادیار” له نێوان ٥ کاندیدی کۆتایی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، وەکوو نوێنەریی سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری 202٦ ناسێندرا. 

لێژنەی ناساندنی نوێنەری سینەمای ئێران، دوای هه‌ڵسه‌نگاندی به‌رهه‌مه به‌رچاوه‌کان، فیلمی سینەمایی “هۆی مردن؛ نادیار” (علت مرگ؛ نامعلوم) لە دەرهێنانی “عه‌لی زه‌ڕنیگار” به زۆرینه‌ی ده‌نگ، شیاویی ئاماده‌بوون له‌م کێبڕکێی جیهانییه زانیی و بە ناونیشانی نوێنەری سینەمای ئێران بە ڕێوڕەسمی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی 2026 ناساند.

ئەندامانی لێژنەی هه‌ڵبژاردنی نوێنەریی سینەمای ئێران بە ناوەندیی فەرهەنگ و هونەرە سینەماییەکانی ئۆسکاری 202٦ لە لێژنه‌یه‌کی ٩ که‌سی پێکهاتبوون کە بریتین لە: “پانته‌ئا به‌هرام” ئه‌کته‌ر، “ئازاده مووسه‌وی” دەرهێنەری به‌ڵگه‌فیلم، “ئه‌بوالحه‌سه‌ن داوودی” دەرهێنەر، “فه‌رهاد ته‌وحیدی” سیناریۆنووس، “هوومه‌ن بێهمه‌نیش” سینه‌ماکاری کورد و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن، “محه‌مه‌دڕ‌‌ه‌زا دڵپاک” دیزاینه‌ری ده‌نگ و ئه‌ندامی ئاکادیمیای ئۆسکار، “مسته‌فا کیایی” دەرهێنەر، “عه‌لی دێهکوردی” ئه‌کته‌ر و “محه‌مه‌دڕه‌زا ته‌شه‌کوری” سکرتێر لێژنه‌، جێگری نێوده‌وڵه‌تی ڕێکخراوه‌ی سینه‌مایی فاڕابی و بڵاوکه‌ره‌‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلم.

هەواڵی پەیوەندیدار

گه‌وهه‌ری بۆ زاگرۆس: به‌كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌ی هه‌ولێر به‌هێزتر ده‌كات

سەڵاح

ڕێکێش سەیرانی : توجاران ژوی کاری نارەڤم یێ خزمەتا گەنجی بکەت

سەڵاح

لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

سەڵاح