zagros news agency

کەیت وینسلێت ترسی لە ئەکتەری کۆچکردوو ئالان ریکمان هەبووە

ئەستێرەی بەریتانی کەیت وینسلێت، ئاشکرای کرد کە لە سەرەتای کارکردنیدا لە فیلمی “Sense and Sensibility” لە ساڵانی نەوەدەکاندا، ترسی لە ئەکتەری بەناوبانگی کۆچکردوو، ئالان ریکمان، هەبووە.

وینسلێت کە ئەو کاتە تەمەنی تەنیا 19 ساڵ بووە، لەبارەی یەکەم دیداری لەگەڵ ریکماندا دەڵێت: “کاتێک بۆ یەکەمجار ئالانم بینی، زۆر ترسام. ئەو ئالان ریکمان بوو، بەو دەنگە تایبەتەیەوە. لە دڵی خۆمدا گوتم: ‘دەمرم، ئەو پێی وایە من هیچ نیم، بۆچی من لێرەم؟'”

ریکمان بە رۆڵە خراپەکانی ناسرابوو، بەڵام لە دەرەوەی شاشە کەسایەتییەکی تەواو جیاوازی هەبوو. وینسلێت دواتر بۆی دەرکەوت کە ریکمان هەرگیز کەسێک نەبووە لێی بترسێت و تەنیا رۆڵەکانی وایان دەرخستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری بەرهەمهێنانی دوو وەرزی دیکەی “Shogun”ـە هەیە

ART

پێشانگەی “خەت و نەخشکاریی هەولێر” كرایه‌وه‌

ART

دیداری حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی بەڕێوەچوو

ART