zagros news agency

لە شەقڵاوە فەرهەنگ غەفوور ئێوارەکۆڕێکی هونەری پێشکەشکرد

رۆژی دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، لە باخچەی کتێبخانەی گشتیی شەقڵاوە، بەشی ڕۆشنبیری و هونەری شەقڵاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، ئێوارەکۆڕێکی هونەریی پایزی بۆ هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ساز کرد.

ئێوارەکۆڕەکە لەژێر ناونیشانی “کاریگەرییەکانی موزیک لەسەر شووناس و کۆمەڵگە… ژیریی دەستکرد بە نموونە” بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە حکوومی و حزبییەکان، نووسەران، ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی شەقڵاوە، لەوانەش هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 23ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە کۆڕەکەیدا، فەرهەنگ غەفوور بە شێوەیەکی تێروتەسەل باسی لە کاریگەرییە گەورەکانی موزیک لەسەر کۆمەڵگە و شووناسی تاک کرد. هەروەها ئاماژەی بە پێشکەوتنە خێرایەکانی تەکنەلۆجیا لە بواری موزیکدا دا و ژیریی دەستکرد وەک نموونەیەکی زیندوو بۆ گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم بوارە خستەڕوو.

هەروەها ژمارەیەک شاعیر بە خوێندنەوەی شیعرەکانیان ڕەونەقێکی دیکەیان بە ئێوارەکۆڕەکە بەخشی و کتێبێکیش بە ئامادەبووان ناسێنرا. 

لە کۆتایی چاڵاکییەکەدا، دوو گۆرانی تایبەت پێشکەش بە میوانەکان کران و بەمەش ئێوارەکۆڕە هونەرییەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆنی دێپ: دایکم بە هەر شتێکی لەبەردەست بووایە لێی دەدام

ART

بە 100 ملیۆن دۆلار بەشی نوێی “Rush Hour” بەرهەم دێت

ART

تۆم کرووز هەوڵی ئاشتبوونەوە لەگەڵ کچی دەدات

ART