ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری هەولێر پێشوازیی لە دەرهێنەری ناوداری میسری بە ڕەچەڵەک کورد، عەلی بەدرخان کرد.
عەلی بەدرخان، کوڕی پێشەنگی سینەمای میسری، ئەحمەد بەدرخانە و خاوەنی چەندین شاکاری مەزنی سینەماییی وەک «الكرنك» و «شفیقة ومتولي»یە.
لە دیدارەکەدا، د. سالار عوسمان وێڕای بەخێرهاتنی گەرمیی بۆ هەولێر، ستایشی پێگەی دیار و کاروانی پڕ لە بەخششی هونەریی عەلی بەدرخان ـی لە بواری سینەمادا کرد و پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی بۆ کار و پڕۆژە هونەرییەکانی دووپات کردەوە.

