zagros news agency

داهاتی (F1: The Movie) گەیشتە زیاتر لە 624 ملیۆن دۆلار

داهاتی فیلمی پێشبڕکێکانی ئەستێرەی جیهانی بڕاد پیت (F1: The Movie) بە بڕی ملیۆنێک دۆلار زیاتر بووە لە هەفتەی ڕابردوو، گەیشتووەتە 624 ملیۆن و 368 هەزار دۆلار لە شباكی بلیتفرۆشی جیهانیدا، ئەمەش لەوەتەی لە 27ی حوزەیرانی ڕابردوو نمایشکراوە. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای (Warner Bros)ـە.

داهاتی فیلمی (F1: The Movie) دابەش بووە بەسەر 189 ملیۆن و 468 هەزار دۆلار لە شباكی بلیتفرۆشی ئەمریکا، و 434 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار لە شباكی بلیتفرۆشی جیهانیدا.

جگە لەوەی دیمەنەکانی پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1 لە فیلمە نوێیەکەی ئەستێرەی جیهانی بڕاد پیت (F1: The Movie) سەرنجڕاکێشن، بەرهەمهێنەرانی کارەکە گرنگییان بە نیشاندانی تێکەڵبوونی ڕابردووی ئەم وەرزشە لەگەڵ چیرۆکی فیلمەکە داوە، لەگەڵ لایەنێکی هونەری هۆڵیوودی ناوازە. 

بڕاد پیت ڕۆڵی شۆفێری بەتەمەن سۆنی هایز دەگێڕێت لە گەڕانەوەیەکی چاوەڕواننەکراودا، شان بە شانی شۆفێرێکی گەنج و بەتوانا لە تیمێکی لاوازدا.

لویس هامیلتۆن، پاڵەوانی جیهانی حەوت جار، ئامۆژگاری گرنگی بە ئەکتەرانی فیلمی (F1: The Movie) پێشکەش کردووە، بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی بڕاد پیت کە 61 ساڵە لە ژیانی ڕاستەقینەدا، ئەمەش بۆ شۆفێرێک لە سەردەمی نوێدا ناڕاستی دەنوێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کەلار فێستیڤاڵی هونەریی منداڵان سازكرا

ART

بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دیداری پێکەوەژیان بەڕێوەچوو

ART

لە هەولێر پێشانگەیەکى شێوەکارى کرایەوە

ART