zagros news agency

پێشانگەی هاوبەشی کاریکاتێریی “پەیامی هێڵە گەرمەکان” كرایەوە

رۆژی چوارشەممە، شانگەی هاوبەشی کاریکاتێریی ” پەیامی هێڵە گەرمەکان ” بۆ هەردوو هونەرمەندان بەکر عەبدولرەحمان و جەبار سابیر قادر كرایەوە.

پێشانگەکە لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەری میدیای هەولێری پایتەخت، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان کرایەوە.

دوای كردنەوەی پیشانگەكە و بینینی تابلۆكانی، پارێزگارى هەولێر،  وێڕای دەستخۆشى لە هونەرمەندان، تیشكی خستەسەر ئەوەی فاکتەری گرنگی گەشەی کۆمەڵایەتی هەر كۆمەڵگایەك رەخنەیە، هونەری کاریکاتێر یش وەك هونەرێكی باڵا بەزمانی وێنە جگە لەوەی خەندەیەك دەخاتە سەرلێو ، هونەری ڕەخنە و تیر و تانە و توانج گرتنە، لە بواری ڕۆژنامەگەری جیهانیش گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە. 

هەروەها هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ هەردوو هونەرمەندی كاریكاتێرست خواست، كە توانیویەتی لە ڕێگەی كارەكانیانەوە رۆڵێکی دیار و بەرچاوو بگێرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی فیلمی “Zootopia 2” له‌ بۆكس ئۆفیس

ART

نیوەڕۆخوانی کاندیدکراوانی ئۆسکار هەڵوەشایەوە

ART