zagros news agency

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 19 کتێبی نوێ ناسێندران

رۆژی سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025 لە سۆران، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندنی 19 کتێبی نوێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو. 

ئەو کتێبانە بەرهەمی نووسەرانی ناوچەکەن و بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری چاپ کراون.

وەزیری ڕۆشنبیری و شاندێکی یاوەری سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەکە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کارگێڕییەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا. دواتر وەزیری ڕۆشنبیری و شاندی میوان ئامادەی ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبە چاپکراوە نوێیەکان بوون. لەو ڕێوڕەسمەدا هەریەک لە جێگری سەرپەرشتیار، قائیمقام و بەڕێوبەرە گشتییەکان و بەرپرسانی حکومی سنوورەکە ئامادەبوون.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ڕایگەیاند: “لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشتیوان و هاوکاری نووسەران دەبین و دەستخۆشی لە ستافی بەڕێوبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆران دەکەین بۆ ئەم دەستپێشخەرییە”. 

دواتر حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، سوپاسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە بواری ڕۆشنبیریدا و بەڵێنی پشتیوانی و هاوکاری زیاتری بە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆران دا و ڕایگەیاند، وەزارەت هەرچی لە توانایدا بێت درێغی ناکات بۆ خزمەتی بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەر و کار دەکات بۆ ئەوەی بودجەی چاپکردنی 50 کتێبی دیکە لە سنوورەکە دابین بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

سێشەممە فەزڵ شاکر دادگەیی دەکرێت

ART