zagros news agency

سێشەممە فەزڵ شاکر دادگەیی دەکرێت

بەپێی میدیاکانی لوبنان، هەواڵگری سوپای ئەو وڵاتە هونەرمەند فەزڵ شاکریان لە ئۆردوگای عەین ئەلحلوە وەرگرتەوە، دوای ئەوەی ناوبراو ڕازی بوو خۆی ڕادەست بکات. بڕیارە سبەی سێشەممە دادگاییکردنی دەستپێبکات. 

فەزڵ شاکر کە پێشتر سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە، ڕووبەڕووی چوار تۆمەتی قورس دەبێتەوە لە دادگای سەربازی، کە بریتین لە: هاندانی کوشتن، ئەندامێتی لە گرووپی چەکدار، پارەدارکردنی گرووپە توندڕەوەکان و تێکدانی ئاشتی ناوخۆیی. 

ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٢ وازی لە هونەر هێنابوو و چووبووە پاڵ گرووپەکەی شێخ ئەحمەد ئەسیر، بەڵام لە ٢٠٢٠ پەشیمان بووەوە و گەڕایەوە بۆ گۆرانیوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هونەرمەند جەمیل نەوسودی کۆچی دواییکرد

ART

شاکیرا بە توندی ڕێگری لە منداڵەکانی دەکات مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاربهێنن

ART

دیزنی و جەیمس کامیرۆن داوای ڕەتکردنەوەی سکاڵایەکی دادگە دەکەن

ART