هونەرمەندی کورد، ئەلند حازم، نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناونیشانی “ئاڵا زەر” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپێک لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە نوێیە تێکست و ئاوازی لەلایەن خودی هونەرمەندەوە دانراوە و کاری دەرهێنانیشی هەر خۆی ئەنجامی داوە.
میکس و ماسترینگی لەلایەن ڕەند ئەمجەد بۆ کراوە. کلیپەکە لەلایەن تیمێکەوە بەرهەمهێنراوە کە پێکهاتوون لە رەیان شێلازی وەک بەڕێوەبەری بەرهەم و کاری کامێرا و مۆنتاژ، پیرس ئەمیر بۆ کاری رەنگ، لەگەڵ ستافێکی کارا بۆ بەشەکانی دیکەی بەرهەمهێنان.
ئەلند حازم لە پەیامێکدا لەسەر کەناڵەکەی لە یوتیوب ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم بەرهەمە دیارییەکی تایبەتە و نووسیویەتی: “بەرهەمەکەمان ئەمجارە بەناوی ‘ئاڵا زەر’، دیارییە بۆ هەموو خۆشەویستان و پشتیوانانمان و دڵسۆزانی جەنابی سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی فێستیڤاڵی دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق”.

