کۆمەڵێک لاوی خۆبەخش، دیوارەکان به وێنەی ئاڵای کوردستان و کاری دیکەی هونەری دەنەخشێنن.
کۆمەڵە لاوی خۆبەشی بەهرەمەندی شاری هەولێر، لە ژێر ناوی ڕێکخراوی مەیپڵ تری، تواناکانی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە نێۆ کۆمەڵگەدا.
کۆمەڵەکە ئێستا کەمپینێکیان لە ژێر ناونیشانی “ڕەنگاڵە” ڕاگەیاندووە بۆ لادان و سڕینەوەی هەموو ئەو نوسراوە ناڕێک و ناشیرینانەی کە وەک دیاردەیەکی ناشیاو لە گەڕەک و کۆڵان و شەقامە گشتیەکانی شاری هەولێر نووسراون.
لە شوێنیاندا دیوارەکان ڕێک پۆش دەکەنەوە به نەخشاندنی ئاڵای کوردستان و تابلۆ و کاری دیکەی هونەری.

