zagros news agency

شەش ئەدیب و چیرۆکنووس و شاعیرى هەولێر رێزیان لێنرا

لە ڕێورەسمێکدا لە سەنتەری ئاڵا لە هەولێر، لە ژێر ناونیشانى “چەپکێک گوڵی هاوزەمان”، شەش شاعیر و چیرۆکنووس و ئەدیبی شارى هەولێر رێزیان لێنرا.

رێوڕەسمەکە بە ئامادە بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، ژمارەیەک لە رۆشنبیر، نووسەر، شاعیر و رۆژنامەنووسان بەڕێوەچوو.

لە رێورەسمەکەدا، دواى خوێندنەوەى چەند دەقێکی ئەدەبیی ئەدیبان لەگەڵ گۆرانی و میوزیک بە بەشداری هونەرمەند هۆشیارکەریم، لە لایەن پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، خەڵاتى رێزلێنان پێشکەش بە هەریەک لە ئەدیب و شاعیران سابیر رەشید، زانا خەلیل، سەرکەوت رەسوڵ، رێدار سابیر، بێکەس حەمەقادر و باهۆز مستەفا كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج ئەستێرەی هۆڵیوود لە دوای تەمەنێکی درێژ بڕیارێکی نوێ دەدەن

ART

خەڵاتەکانی ئەکتەرانی شاشە دابەشکران

ART

لە هەولێر فیلمی “ندم” نمایشكرا

ART