فیلمی ترسناکی “The Conjuring: Last Rites” داهاتەکەی گەیشتووەتە ٤٨٢ ملیۆن و ٣٩ هەزار دۆلار.
ئەم بەرهەمە لە ٥ـی ئەیلوولی رابردووەوە نمایش کراوە. ماوەکەی دوو کاتژمێر و ١٥ خولەکە و لەلایەن کۆمپانیای “Warner Bros” بەرهەم هێنراوە.
داهاتەکە دابەش بووە بەسەر ١٧٥ ملیۆن و ٤٣٩ هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا و ٣٠٦ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە لێکۆڵەرانی بواری دیاردە سەرووسروشتییەکان، ئێد و لۆرین وارن، دەکات کە مەترسیدارترین دۆسییەی ژیانیان وەردەگرن.

