zagros news agency

فیلمی “Black Phone 2” و دەستپێکێکی بەهێز لە بۆکس ئۆفیسدا

فیلمی ترسناک و خەیاڵی “Black Phone 2” لە یەکەم هەفتەی کردنەوەیدا نزیکەی ٢٤ ملیۆن دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا بەدەستهێناوە، کە لە زیاتر لە ٤٠٠٠ هۆڵی سینەما نمایش کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ڤرایتی، بەشی یەکەمی فیلمەکە ٦٧ ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکا و کۆی گشتی ١٦١ ملیۆن دۆلاری لە جیهاندا بەدەستهێنابوو، لە کاتێکدا تێچووی بەرهەمهێنانی ١٨ ملیۆن دۆلار بوو. ئەمەش وا دەکات کە بەشی دووەم ڕێڕەوێکی سەرکەوتووتری لە یەکەم هەبێت.

داهاتی فیلمی “Weapons” گەیشتووەتە ٢٦٦ ملیۆن و ٦٩٨ هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا. ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و ٨ خولەکە. 

داهاتەکە دابەش بووە بەسەر ١٥١ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا و ١١٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار لە دەرەوەی ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی چوارەمی پارێزەرەکەی لینکۆڵن لە شوباتی ٢٠٢٦ پەخش دەکرێت

ART

داهاتی “Lilo & Stitch” لە سینەماکاندا

ART

لە نواندنەوە بۆ دەرهێنان؛ ئەستێرەکانی هۆڵیوود جیهانی سینەما دەگۆڕن

ART