بەرهەمهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی، جۆن لانداو، هاوبەشی دەرهێنەر جەیمس کامیرۆن، لە کتێبە نوێیەکەیدا وردەکاریی سەرنجڕاکێشی لە پشت کامێرای فیلمی “Titanic” ئاشکرا کردووە.
لانداو دەڵێت، پاڵەوانی ڕاستەقینەی فیلمەکە لیۆناردۆ دیکاپریۆ و کەیت وینسلیت نەبوون، بەڵکو کەشتیی تایتانیک خۆی بووە. ئەو ڕوونی دەکاتەوە کە دروستکردنی کەشتییەکە ئاڵنگارییەکی گەورە بووە.
تیمی فیلمەکە ساڵێکی تەواویان بەدوای شوێنێکی گونجاودا گەڕاون بۆ دروستکردنی کۆپییەکی ڕاستەقینەی کەشتییەکە و “ئۆقیانووسێکی دەستکرد”، تا دواجار شاری ڕۆساریتۆیان لە مەکسیک دۆزییەوە.
لانداو باس لەوەش دەکات کە چۆن جەیمس کامیرۆن سەرەتا شوێنەکەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام دواتر ڕای خۆی گۆڕیوە و بە شوێنێکی نموونەیی داناوە.

