zagros news agency

فیلمی “F1” لە پلاتفۆڕمێکدا بڵاودەکرێتەوە

دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە فیلمی “F1” لە سینەماکاندا بەدەستی هێنا، ئەستێرەی جیهانی، براد پیت، خۆی ئامادە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “Apple TV+” لە 12ی کانوونی یەکەمی داهاتوودا.

فیلمەکە باس لە چیرۆکی “سۆنی هایز” دەکات، شۆفێرێکی پێشوو کە لە وازهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانکردن بە شۆفێرێکی گەنج و ڕزگارکردنی تیمێکی لاواز.

بەرهەمهێنەری بەناوبانگ، جێری برۆکهایمەر، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی: “سەرسوڕهێنەرە کە دەبینین جەماوەر لە سەرتاسەری جیهاندا بەم شێوەیە کارلێک لەگەڵ فیلمی F1 دەکەن. ئێستا، زۆر بە پەرۆشین کە ئەم گەشتە سینەماییە پێشکێشی ئاشقانی پێشبڕکێ بکەین.”

لە پاڵ براد پیت، هەریەک لە دامسۆن ئیدریس و کێری کۆندۆن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، هاوکات لویس هامیلتۆن، پاڵەوانی فۆرمۆلا یەک، وەک بەرهەمهێنەری هاوبەش بەشدارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The World Of John Wick: Ballerina” لە سینەماکاندا

ART

تایلۆر سویفت و خەڵاتەکانی گرامی ٢٠٢٦؛ کۆتاییهاتن بە دەنگۆکان

ART

پیرۆزبایی وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی شانۆ

ART