ئەکتەری جیهانی، جۆنی دێپ جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو سەردێڕی هەواڵەکان، بەڵام ئەمجارە نەک بەهۆی کارێکی هونەری، بەڵکو بەهۆی ڕووداوێکی ئەمنییەوە لە ماڵەکەی خۆی لە لۆس ئەنجلس.
پۆلیس ڕایگەیاند، پەیوەندییەکیان پێگەیشتووە لەبارەی ئافرەتێک، گومانی لێکراوە لەبەردەم دەروازەی ماڵەکەی ئەم ئەکتەرە تەمەن 62 ساڵە بسوڕێتەوە.
سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، پۆلیس کاتژمێر 4ی ئێوارە گەیشتووەتە شوێنەکە پاش ئەوەی هەواڵیان پێدراوە ئافرەتێک لەبەردەم دەرگای سەرەکی ماڵەکە دانیشتووە. ئەو ژنە لە ڕۆژانی پێشتریشدا لە دەوروبەری خانووەکە بینراوە، ئەمەش وایکردووە گومان لەبارەی ڕەفتارەکانی دروست ببێت.
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ئەو ژنە هەوڵیداوە نامەیەکی تایبەت بۆ دێپ جێبهێڵێت و بەردەوام بە مۆبایلەکەی وێنەی ماڵەکەی گرتووە. پۆلیس گەیشتە شوێنەکە، بەڵام ئافرەتەەکە پێشتر لەوێ مابوو و هیچ کەسێکیش دەستگیر نەکراوە.
پێشتر لە 2021 کەسێکی بێلانە چووە ناو ماڵەکەی و هەندێک کەلوپەلی بەکارهێنابوو پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت. تاوەکو ئێستا جۆنی دێپ یان نوێنەرەکانی هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی ئەم بابەتە دیکەیە بڵاونەکردووەتەوە.

