zagros news agency

محەممەد فەزل شاکر بە ئاهەنگێکی گەورە لە ڕیاز دەگەڕێتەوە

دوای نزیکەی مانگێک لە ڕاگرتنی چالاکییە هونەرییەکانی، هونەرمەند محەممەد فەزل شاکر، کوڕی هونەرمەندی دیار فەزل شاکر، بە فەرمی گەڕانەوەی خۆی بۆ گۆڕەپانی هونەری ڕاگەیاند. 

محەممەد فەزل لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو جەماوەرە فراوانەی کرد کە لە ماوەی دابڕانیدا پشتیوانیان لێکردووە و بوونی ئەوانی بە گەورەترین هاندەر بۆ بەردەوامبوونی لە کاری هونەریدا وەسف کرد. 

بڕیارە بەم زووانە دەست بە زنجیرەیەک ئاهەنگ بکاتەوە لە چەند وڵاتێکی عەرەبیدا. یەکەم وێستگەی گەڕانەوەی، بەشداریکردنی دەبێت لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی وەرزی ڕیازی ٢٠٢٥، کە بڕیارە لە ١٣ی تشرینی دووەمی داهاتوو لەسەر شانۆی ئەبوبەکر سالم لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، ئاهەنگێکی گەورە ساز بکات. 

لەو ئاهەنگەدا، هەردوو هونەرمەندی ناسراو وائل جسار و ئادەم یاوەری دەکەن. 

محەممەد فەزل شاکر لە ٦ی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا بڕیاری هەڵپەساردنی کارەکانی دابوو وەک هاوسۆزی و پشتیوانییەک بۆ باوکی، هونەرمەند فەزل شاکر، کە بڕیارەکەی کاردانەوەی بەرفراوانی لەنێو جەماوەردا لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Tulsa King” بڵاودەکرێتەوە

ART

حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کرایەوە

ART

تیومۆتی شالامێ و کایلی جێنەر پلانی تایبەتیان بۆ وەرزی خەڵاتەکان هەیە

ART