zagros news agency

دوو تۆمەتی سەرەکی لەسەر فەزل شاکر هەڵوەشێنرانەوە

لە پێشهاتێکی گرنگ و چاوەڕوانکراودا بۆ کەیسی هونەرمەندی لوبنانی فەزل شاکر، کە چەند هەفتەیەکە خۆی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی لوبنان کردووە، دەستەی دادوەری لوبنان بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی دوو تۆمەتی سەرەکی لە دژی. 

بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی لوبنان، ئەو دوو تۆمەتە بریتی بوون لە “سوکایەتیکردن بە وڵاتێکی تر” و “پاڵپشتیکردنی دارایی تیرۆر”، کە بە گەورەترین تۆمەتەکانی دژی دادەنران. 

دادگا هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی تۆمەتی یەکەمی بۆ گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت لە سووریا گەڕاندووەتەوە، کە وایکردووە تۆمەتەکە چیتر کاریگەریی یاسایی نەمێنێت. 

سەبارەت بە تۆمەتی دووەمیش، دەستەکە ڕایگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوەی ورد لە هەژمارە بانکییەکانی، هیچ بەڵگەیەکی تەواو نەدۆزراوەتەوە بۆ سەلماندنی تێوەگلانی فەزل شاکر لە هیچ چالاکییەکی دارایی نایاسایی، سپیکردنەوەی پارە، یان گواستنەوەی پارەی گوماناویدا. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە فەزل شاکر هێشتا ڕووبەڕووی داوایەکی تر دەبێتەوە کە لەلایەن کەسایەتییەکی مەدەنییەوە لە دژی تۆمار کراوە و پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٣وە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر لۆرانس و ئێما ستۆن فیلمێک لەبارەی “میس پیگی” بەرهەمدەهێنن

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART