zagros news agency

هۆکاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەری یۆڤانتۆس ئاشکرا دەبێت

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕایگەیاند ئیگۆر تودۆری ڕاهێنەری تیپەکەیان گرێبەستەکەی هەڵوەشێنراوەتەوە لێرە بەدوا ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان ناکات و هاوسات ماسیمۆ برامبیلا وەکو ڕاهێنەری کاتی تیپەکەیان دیاریکراوە،کە بۆ یاری بەرامبەر ئۆدینێزی لە ڕۆژی چوارشەممە سەرپەرشتی تیپەکەیان دەکات.

 

 

تودۆری لە مانگی سێی ئەمساڵەوە ڕاهێنەرایەتی یۆڤانتۆس دەکات و لەکۆی 24 یاری وەکو ڕاهێنەر تەنها 10 یاری بردنەوەی بەدەسهێـناوە،کە ئەمە هۆکاری سەرەکی دوورخستنەوەی ئەو ڕاهێنەرەیە،بەڵام هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان شتانێکی دیکە دەڵێن و باس لەکێشەی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی یانەی یۆڤانتۆس دەکەن سەبارەت بەهۆکاری ئەو حاڵە خراپەی تیپەکە هەیەتی.

 

دیل پیێڕۆی ئەفسانەی یۆڤانتۆس لەلێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە یاریزانانی یانەکە گرت و وتی؛ خەتاکە ڕاهێنەر نییە،بەڵکو ئاستی یاریزانەکانە تیپەکە پێکهاتەیەکی جێگیری نییە چونکە یاریزانەکان ناتوانن خۆیان بسەلمێنن،ئەمەش بابەتەکە گەورەترە لە ڕاهێنەر و نابێت ڕاهێنەر خەتابار بکرێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ماريك ساڤایا: 2026 ساڵی داماڵینی چەک دەبێت لە دەستی میلیشیاکان

سەڵاح

وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە ئاشکرا دەکرێت

سەڵاح

قەهوەچی بۆ زاگرۆس: پێکهێنانی حکومەت پێویستییەکی نیشتیمانییە و دواخستنی لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە

یاسین