نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی ترسناکی بەناوبانگی “The Conjuring”، بە ناوی “Last Rites”، بەردەوامە لە سەرکەوتنە بازرگانییەکانی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا.
لە ٥ی ئەیلوولی ڕابردوو خراوەتە سینەماکانەوە، کۆی گشتی داهاتی فیلمەکە گەیشتووەتە ٤٨٤ ملیۆن و ٨٢٦ هەزار دۆلار.
ئەو داهاتە گەورەیە دابەش بووە بەسەر ١٧٦ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار دۆلار لە بازاڕی ناوخۆی ئەمریکادا، و ٣٠٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار لە بازاڕە جیهانییەکانی تردا.
ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و ١٥ خولەکە، جارێکی تر چیرۆکی لێکۆڵەرانی بواری دیاردە سەرووسروشتییەکان، ئید و لۆرین وارن، دەگێڕێتەوە کە ئەمجارە ڕووبەڕووی یەکێک لە ترسناکترین و ئاڵۆزترین کەیسەکانی ژیانیان دەبنەوە. کاتێک خێزانێک دەچنە ماڵێکی نوێوە، ماڵەکە دەبێتە کابوسێکی ڕاستەقینە و نیشانەکانی داگیرکارییەکی شەیتانی تێدا دەردەکەوێت. فیلمەکە لە پاڵەوانێتی ئەکتەرانی سەرەکی زنجیرەکە، ڤێرا فارمیگا و پاتریک ویڵسنە.

