zagros news agency

داهاتی “Weapons” نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

فیلمی ترسناکی “Weapons”، کە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای “Warner Bros”ـە، توانیویەتی داهاتێکی بەرچاو لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستبهێنێت و کۆی گشتیی داهاتەکەی گەیشتووەتە 267 ملیۆن و 515 هەزار دۆلار. 

داهاتی فیلمەکە دابەش بووە بەسەر 151 ملیۆن و 515 هەزار دۆلار لە ئەمریکا و 116 ملیۆن دۆلاریش لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا. 

ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 8 خولەکە و چیرۆکەکەی لە شارۆچکەیەکی ئارامی ئەمریکادا روودەدات، تێیدا قوتابییانی پۆلێک بە شێوەیەکی نهێنی دیارنامێنن، جگە لە یەک منداڵ. 

دانیشتووانی شارۆچکەکە دەکەونە دۆخێکی ترس و دڵەڕاوکێوە و هەوڵی دۆزینەوەی راستیی پشت ئەم رووداوە سامناکە دەدەن. 

فیلمەکە لە پاڵەوانێتیی ژمارەیەک ئەکتەری ناسراو پێکهاتووە، لەوانە سکارلێت شێر، جولیا گارنەر، جۆش بڕۆڵین، بێنێدیکت وۆنگ، ئۆستن ئەبرامز و چەندانی دیکە، کە بە رۆڵگێڕانەکەیان ئاستی فیلمەکەیان بەرزکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەکاندا

ART