دوای سەرکەوتنە گەورەکەی ئەڵقەی یەکەمی، تۆڕی HBO Max بڕیاریدا وادەی پەخشکردنی ئەڵقەی دووەمی زنجیرەی ترسناکی نوێی “IT: Welcome to Derry” پێشبخات، بۆ ئەوەی لەگەڵ جەژنی هالۆویندا بگونجێت.
بڕیارە ئەڵقەی دووەمی زنجیرەکە رۆژی هەینی، 31ـی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 12ـی شەو بە کاتی زەریای هادی و 3ـی بەیانی بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا نمایش بکرێت. ئەڵقەی سێیەمیش وەک خۆی لە رۆژی یەکشەممە، 2ـی تشرینی دووەم پەخش دەکرێت.
زنجیرەکە لە هەشت ئەڵقە پێکدێت و تاوەکو 14ـی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.
ئەم زنجیرەیە لە رۆمانی ITـی نووسەری بەناوبانگ ستیڤن کینگ وەرگیراوە و درێژکراوەی فیلمەکانی ITـە کە لەلایەن ئاندی موشێتییەوە دەرهێنراون.
ئاندی موشێتی خۆی دەرهێنانی بۆ ژمارەیەک لە ئەڵقەکانی ئەم زنجیرەیە کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هەوادارانی چاوەڕوانییەکی زۆریان لێی هەبێت.

