zagros news agency

ئاماژە بە بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی “The Penguin” دەکرێت

دوای سەرکەوتنە گەورەکەی وەرزی یەکەم، ئەستێرەی جیهانی کۆڵین فارێل ئاماژەی بە ئەگەری بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەی “The Penguin” کرد، چاوەڕوان دەکرێت بینەران جارێکی دیکە چێژ لە جیهانە پڕ لە تاوانکارییەکەی شاری گۆتام وەربگرنەوە. 

بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری ڤارایتی، فارێل کە رۆڵی کەسایەتیی “ئۆزواڵد ئۆز” دەگێڕێت، بەهۆی ئەو پێشوازییە گەرمەی لە وەرزی یەکەم کرا، ئەگەری زۆرە بۆ وەرزی دووەم بگەڕێتەوە. 

زنجیرەکە لە سەرەتادا بڕیار بوو تەنیا یەک وەرز بێت، بەڵام بەهۆی بەدەستهێنانی جەماوەرێکی زۆر و چەندین خەڵات، بەرپرسانی زنجیرەکە بیریان لە درێژکردنەوەی کردووەتەوە. 

فارێل لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، “مردنەکەی کۆتایی فیلمی “The Batman” و وێرانکارییەکانی ناوشاری گۆتام، بۆشاییەکی دەسەڵاتی دروستکردووە کە ئۆز دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت”. 

وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە 10 ئەڵقە پێکهاتبوو و باسی لە سەرکەوتنی کەسایەتیی پێنگوین دەکرد بۆ لوتکەی تاوانکاری لە شاری گۆتامدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە

ART

داهاتی بەشی نوێی “Mission: Impossible” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

نوێنەری وەزیری رۆشنبیری و لاوان هونەرمەند بەیان بۆمبای بەسەر دەكاتەوە

ART