zagros news agency

بی بی سی مافی پەخشی زنجیرەی سەنتینێڵز دەفرۆشێت

دەستەی پەخشی بەریتانی (BBC) ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی مافی پەخشی زنجیرەی فەڕەنسی “The Sentinels”.

 

 ئەم زنجیرەیە کە لە 8 ئەڵقە پێکدێت، تێکەڵەیەکە لە درامای جەنگی و خەیاڵی زانستی و باس لە مێژوویەکی دیکەی جەنگی جیهانی یەکەم دەکات.

 

چیرۆکەکە دەربارەی سەربازێکە کە دەبێتە بەشێک لە پڕۆگرامێکی نهێنی بۆ دروستکردنی “مرۆڤی پێشکەوتوو” کە خاوەنی هێزێکی نائاساییە.

 

بی بی سی بە نیازە 2000 فەرمانبەری خۆی لە کار لابدات بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکانی. ئەم بڕیارە گەورەترین کەمکردنەوەی کارمەندانە لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا.

 

مات بریتین کە بەڕێوەبەری نوێی دەزگاکەیە، ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئەم گۆڕانکارییە داراییانەی لەئەستۆ دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زەهرە جۆلی ناوی باوکی لە ناسنامەی فەرمی لادەدات

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART