zagros news agency

رەخنەگران ستایشی فیلمی “Wicked: For Good” دەکەن

پێش نمایشکردنی لە 21ی تشرینی دووەم، بەشی دووەم و کۆتایی فیلمی میوزیکاڵی “Wicked: For Good” رووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی ستایشی رەخنەگران بووەوە، کە بە “کۆتاییەکی داستانئامێز و سۆزدارانە” ناساندوویانە.

دیستنی جاکسن لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: “هەموو کارە باشەکان لە فیلمی “Wicked: For Good” پاداشت دەدرێنەوە، ئەمە کۆتاییەکی داستانئامێز و سۆزدارانەیە بۆ یەکێک لە زیندووترین هاوڕێیەتییەکانی مێژووی کولتوری پۆپ”.

هەروەها، جاز تانگکای لە گۆڤاری “Variety” رایگەیاند: “جۆن ئێم. چوو (دەرهێنەر) بلیمەتە لە شێوازی کۆتاییهێنان بەم کارە. چیرۆکەکانی ئێلفابا و گلێندا درێژەیان هەیە و لە کۆتاییدا کاریگەرییەکی سۆزداریی بەهێز جێدەهێڵن. سینسیا ئێریڤۆ نایابە، بەڵام خۆتان بۆ ئاریانا گراندێ ئامادە بکەن کە ئەم نمایشە دەباتە ئاستێکی نوێ”.

فیلمی “Wicked” باس لە چیرۆکی ئێلفابا دەکات، کچێکی گەنج کە بەهۆی پێستە سەوزەکەیەوە بە هەڵە لێی تێدەگەن، لەگەڵ گلێندای کچە بەناوبانگەکە، کە لە زانکۆی شیز لە خاکی ئۆز دەبنە هاوڕێ. دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ جادووگەری گەورەی ئۆز، هاوڕێیەتییەکەیان دەگاتە خاڵێکی وەرچەرخان.

هەواڵی پەیوەندیدار

“باخچەی بێوەژنەكان” لە سەید سادق نمایش دەکرێت

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

گەلەریی مەحموود هەولێری بەسەر كرایەوە

ART