فیلمی نوێی میسری “السادة الأفاضل” دوای یەک هەفتە لە نمایشکردنی، توانیویەتی سەرکەوتنێکی باش لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستبهێنێت و داهاتی بگاتە 18 ملیۆن و 500 هەزار جونەیی میسری.
فیلمەکە لە ئێستادا لە سینەماکانی میسر نمایش دەکرێت و لە 30ی تشرینی یەکەمەوە لە وڵاتانی عەرەبیش نمایش دەکرێت.
چیرۆکی فیلمەکە لە گوندێکی میسردا روودەدات و باس لە خێزانی “ئەبو فەزڵ” دەکات کە بە مردنی باوکیان، جەلال، تووشی شۆک دەبن. دوای ماوەیەک، دوو کوڕەکەی، تارق و حیجازی، بۆیان دەردەکەوێت کە باوکیان ئەو پیاوە سادەیە نەبووە کە دەیانناسی، بەڵکو تێوەگلاوە لە بازرگانیکردنی نایاسایی شوێنەوار و خاوەنی تۆڕێکی ئاڵۆز لە نهێنی و قەرزە کە هەڕەشە لە داهاتووی خێزانەکەیان دەکات.
فیلمەکە کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاری سینەمای میسری کۆکردووەتەوە، لەوانە محەممەد ممەدوح، بەیومی فوئاد، تەها دەسوقی، محەممەد شاهین و ئەشرەف عەبدولباقی و لە نووسینی مستەفا سەقەر و دەرهێنانی کەریم شناوییە.

