سیلڤێستەر ستالۆنی ئەستێرەی ئەفسانەیی هۆلیوود رایگەیاند، فیلمی بەناوبانگی “Demolition Man” کە لە ساڵی 1993 بەرهەم هاتووە، بە باشترین فیلمی دادەنێت لەنێو هەموو بەرهەمەکانیدا کە “بە جوانترین شێوە لەگەڵ کاتدا گونجاوە”.
ئەکتەری تەمەن 79 ساڵ، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ گۆڤاری “GQ” گوتی، فیلمەکە کە تێیدا ڕۆڵی لێکۆڵەر جۆن سپارتان دەگێڕێت و لە 2032 لە زیندانێکی بەستنی دەستکرد ئازاد دەکرێت، هێشتا پەیامێکی هاوچەرخی هەیە.
ستالۆن روونیکردەوە: “پێم وایە فیلمێکی نایاب بوو، یەکێکە لەو کەمینانەی کە هێشتا هێزی خۆی پاراستووە و تەنانەت ئێستا واقیعیتر دەردەکەوێت. پێشبینیی ئەو بارودۆخەی کرد کە ئێستا تێیدا دەژین، لە هێورکردنەوەی زیادەڕۆیی کۆمەڵگە، کە هەموو شتێک ئارامتر و نەرمتر بووەتەوە”.
ستالۆن ستایشی نمایشەکەی وێسلی سنایپسی کرد و بە “ئەکتەرێکی پڕ وزە” وەسفی کرد کە یەکێک لە دیارترین خراپەکارەکانی سەر شاشەی دروست کردووە.

