zagros news agency

وەرزی دووەمی “House of the Dragon” بڵاودەکرێتەوە

پلاتفۆڕمی ئۆ ئێس ئێن، رایگەیاند، وەرزی دووەمی زنجیرەی “House of the Dragon” بڵاودەکرێتەوە.

زنجیرەکە بەرهەمی تۆڕی ئێج بی ئۆیە و بڕیارە لە 17ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە و وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی، یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە.

چیرۆکی زنجیرەکە لە رۆمانی “ئاگر و خوێن”ـی جۆرج ئاڕ ئاڕ مارتن وەرگیراوە و وەرزی دووەمی لە هەشت ئەڵقە پێکهاتووە.

لە ترەیلەری زنجیرەکەدا دیارە، ویسترۆس لە شەڕێکی ناخۆیی نزیکبووەتەوە و ئەنجومەنی سەوز سەر بە شا ئیجۆن، رووبەڕووی ئەنجومەنی شێرەکان دەبێتە کە سەر بە شاژن رێنیرایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەترسیی سەگی بەرەڵا لە زاخۆ؛ هاووڵاتییان داوای چارەسەر دەکەن

سەڵاح

جێنیفەر ئانیستن بۆ یەکەمجار دەچێتە سەر شانۆی برۆدوەی

ART

رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی بەڕێوەبەری سینەما و شانۆی هەولێر بەڕێوەچوو

ART