فیلمی ئەنیمەیشنی “Toy Story 5” ریکۆردێکی گەورە لە جیهاندا تۆماردەکات و داهاتەکەی سنووری 1 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.
دوای مانگێک لە نمایشکردنی لە سینەماکان، داهاتی ئەم فیلمە گەیشتە 1.022 ملیار دۆلار و پێش فیلمی “The Super Mario Galaxy Movie” کەوت کە داهاتەکەی 1.011 ملیار دۆلار بوو.
ئەم سەرکەوتنە بەردەوام جەخت لەسەر بەهێزی ئەم زنجیرە فیلمە دەکاتەوە کە زیاتر لە 20 ساڵە جەماوەرێکی زۆری هەیە.
لە دەستپێکی نمایشکردنیدا فیلمەکە 312 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە کە 160 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا بوو. بەمەش بووە گەورەترین دەستپێک لە مێژووی زنجیرەی “Toy Story” و بەرزترین داهاتی هەفتەی یەکەمی لە ساڵی 2026 تۆمارکرد.
لە ناوخۆی ئەمریکا داهاتی فیلمەکە گەیشتە 448.5 ملیۆن دۆلار و لە ئاستی جیهانیشدا 573.5 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.
ئێستا “Toy Story 5” سێیەم فیلمە لە 2026 لە 1 ملیار دۆلار زیاتر کۆبکاتەوە دوای فیلمەکانی “The Super Mario Galaxy Movie” و فیلمی “Michael” کە داهاتی گەیشتە 1.01 ملیار دۆلار.
لەلایەکی دیکەوە فیلمی “The Odyssey” بەردەوام سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت و بە کۆکردنەوەی 639 ملیۆن دۆلار لە دوو هەفتەدا لە ڕیزبەندی پێشەوەی فیلمە بەهێزەکاندا دەمێنێتەوە.

