zagros news agency

کۆڵن فارێڵ: لەکاتی وێنەگرتندا تۆم کروزم تووڕە کرد

ئەستێرەی جیهانی کۆڵن فارێڵ، نهێنییەکی نوێی لەبارەی وێنەگرتنی فیلمی “Minority Report”ی دەرهێنەر ستیڤن سپیلبێرگ ئاشکرا کرد کە لە 2002 نمایش کرا. 

فارێڵ لە بەرنامەی “The Late Show” بە ستیڤن کۆڵبێری گوت کە تۆم کروز لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەدا لێی دڵخۆش نەبووە، چونکە ئەو کاتە بەدەست ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەیناڵاند.

فارێڵ دانی بەوەدا نا، شەوی پێش رۆژی لەدایکبوونی، کە هاوکات بووە لەگەڵ رۆژی وێنەگرتن، چووەتە دەرەوە بۆ ئاهەنگگێڕان. گوتی: “یەکێک لە خراپترین رۆژەکانی ژیانم لە سێتی وێنەگرتنی ‘Minority Report’ بەسەر برد. کاژێر ٦ی بەیانی دەبوو لەوێ بم، بەڵام کاتێک گەیشتمە سێت، دۆخم زۆر خراپ بوو”.

فارێڵ ئاماژەی بەوە کرد، ناچار بوون یەک دیمەن ٤٦ جار دووبارە بکەنەوە و گوتی: “تۆم دڵخۆش نەبوو پێم. تۆم، کە خۆشم دەوێت، دڵخۆش نەبوو”. 

فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و ٣٥٨ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیهاندا کۆکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

محەممەد حەماد و تێڕوانینی مرۆیی لە سینەمادا

ART

جێسی باکڵی: رۆڵی دایکایەتی لە فیلمی “Hamnet” کاریگەریی لەسەرم هەبوو

ART