ستۆدیۆکانی مارڤڵ لە فێستیڤاڵی سان دیێگۆ ئەکتەری تەمەن 32 ساڵ دەیڤد جۆنسۆنیان وەک پاڵەوانی نوێی بەشی سێیەمی فیلمەکە بەکۆمەڵگە ناساند.
دوای شەش ساڵ لە کۆچی دوایی ئەکتەر چادیک بۆزمان، کۆمپانیا بڕیاریدا ڕێڕەوی چیرۆکەکە بە کەسایەتییەکی نوێوە درێژە پێبدات.
دەیڤد جۆنسن ڕۆڵی کوڕی پێگەیشتووی تیتچالا دەگێڕێت و بەردەوام بەرپرسیارێتی پاراستنی وڵاتەکەی دەگرێتە ئەستۆ. ئەم ئەکتەرە لە وتارێکدا سوپاسی دروستکەرانی فیلمەکەی کرد و دڵخۆشی خۆی بۆ بەشداریکردن لەم خێزانە هونەرییە دەربڕی.
پێشتر ئەم هونەرمەندە لە فیلمی “Alien: Romulus” و زنجیرەی “Industry” بەشداری کردبوو.
بەشی سێیەمی ئەم زنجیرەیە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2028 دەکەوێتە سەر شاشەی سینەماکان.
ڕایان کۆگلەر ئەرکی دەرهێنانی لەئەستۆ دەگرێت و ئەکتەرانی وەک دینزل واشنتن و لێتیشیا ڕایت بەشداری لەم کارە گەورەیەدا دەکەن. دروستکەرانی فیلمەکە لەو بڕوایەدان ئەم بەرهەمە سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت.

