zagros news agency

“The Conjuring: Last Rites” داهاتی نزیک دەبێتەوە لە نیو ملیار دۆلار

داهاتی فیلمی ترسناکی “The Conjuring: Last Rites” لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتە ٤٨٩ ملیۆن و ٨٤٢ هەزار دۆلار، ئەمەش لەدوای نمایشکردنی لە ٥ی ئەیلوولی رابردووەوە.

داهاتەکە دابەش بووە بەسەر ١٧٧ ملیۆن و ١٤٢ هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا، و ٣١٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا.

چیرۆکی فیلمەکە، کە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای وارنەر براسە، باس لە لێکۆڵەرانی بواری دیاردە سەرووسروشتییەکان، ئێد و لۆرین وارن دەکات، کە رووبەڕووی ترسناکترین کەیسی ژیانیان دەبنەوە، کاتێک خێزانێک دوای چوونە ناو ماڵە نوێیەکەیانەوە، تووشی هێرشی هێزێکی شەیتانی دەبنەوە.

فیلمەکە لە پاڵەوانێتیی ڤێرا فارمیگا، پاتریک ویڵسن، میا تۆملینسن، بن هاردی و ژمارەیەکی دیکە لە ئەکتەرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر فیلمی “ندم” نمایشكرا

ART

مانگی داهاتوو وەرزی دووەمی “1923” بڵاودەکرێتەوە

ART

لە هەولێر کۆنسێرتی ئۆپێراى چیکی بەڕێوەچوو

ART