- ئەستێرەی جیهانی، ریهانا، دان بەوەدا دەنێت کە دووبارە خۆشویستنەوەی قژی، خاڵی وەرچەرخانێکی گەورە بووە لە ژیان و کاروانە هونەرییەکەیدا، هەروەها یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دامەزراندنی براندە تایبەتەکەی بۆ گرنگیدان بە قژ.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە پێش راگەیاندنی دووگیانییەکەی سێیەمی تۆمارکراوە، گۆرانیبێژ و سەرمایەدارە ٣٧ ساڵانەکە باسی لە گەشتی تایبەتیی خۆی لەگەڵ قژیدا کرد و گوتی: “ئێمە هەمیشە بەجۆرێک پەروەردە کراوین کە حەزمان لەوە بێت کە نیمانە، بەتایبەتی لەبارەی قژەوە. ئەگەر قژت نەرم بێت، دەتەوێت پڕتر بێت، ئەگەر پڕ و لوول بێت، ئاواتەخوازیت خاو و سووکتر بووایە”.
ریهانا گوتیشی: “ئەمە بۆ من کێشە بوو، بەڵام کاتێک دووبارە قژم خۆشویستەوە، ئەو ساتە بوو کە ئیلهامی پێبەخشیم براندەکەی خۆم دروست بکەم. من بەرهەمێکم دەویست کە نەک تەنها گرنگی بە قژ بدات، بەڵکو لە هەموو قۆناغێکدا چاکی بکاتەوە و بەهێزی بکات”.
هونەرمەندەکە باسی لە گومانەکانی خۆی کرد و وتی: “کاتێک کار لەسەر ئەلبومەکانم دەکەم، دەگەمە قۆناغێک کە دەڵێم ‘ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ ئەم کارەدا ژیاوم و دەزانم باشە، بەڵام ئایا جیهان بەدڵی دەبێت؟’. هەمان هەستم لەگەڵ هەر بەرهەمێکی نوێدا هەیە. هەموو داهێنەرێک ئەو گومانانەی هەیە”.
ریهانا و هاوبەشەکەی، راپەر ئاساپ رۆکی، بوونەتە دایک و باوکی سێ منداڵ.

