zagros news agency

وردەکاریی وەرزی شەشەمی زنجیرەی “Miss Scarlet” ئاشکراکرا

پلاتفۆرمی تەلەڤیزیۆنی PBS یەکەم زانیاری لەبارەی وەرزی شەشەمی زنجیرەی “Miss Scarlet”ـەوە بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە ٧ی کانوونی یەکەم نمایش بکرێت.

لەم وەرزە نوێیەدا، کاری لێکۆڵینەوەی ئیلایزا (کەیت فیلیپس) گەشەدەکات، بەڵام ژیانی تایبەتیشی بەرەو ئاقارێکی نوێ دەڕوات، کاتێک هەوڵدەدات پەیوەندییەک لەگەڵ پشکنەر ئەلێکساندەر بلەیک (تۆم دیورانت-بريتشارد) دروست بکات. 

هەرچەندە ئیلایزا شارەزایەکی گەورەی شیکارکردنی تاوانەکانە، بەڵام لە بواری خۆشەویستیدا سەرەتاییە. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، ئایا دەتوانێت هاوسەنگی لەنێوان ژیانی پیشەیی و تایبەتی خۆیدا رابگرێت؟

چەندین ئەکتەری نوێش بەشداری لەم وەرزەدا دەکەن، لەوانە سام بوکانان لە رۆڵی پشکنەر جۆرج ویلۆز و گرەیس هۆج رۆبینسن لە رۆڵی ئیزابێل سامەرز.

هەواڵی پەیوەندیدار

بلەیک لایڤلی داوای قەرەبووی 300 ملیۆن دۆلارە لە جەستن باڵدۆنی دەکات

ART

ئەستێرەکان بۆ بەشی دووەمی “The Devil Wears Prada” کۆدەبنەوە

ART

فیلمی  “They Will Kill You”ئاوێتەیەکە لە ترس و کۆمیدیای ڕەش

ART