zagros news agency

فیفا ناوی ئەستێرەکانی گۆرانی بۆ یاریی مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەکات

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ “FIFA” ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا گەورەترین نمایشی هونەری لە نێوان هەردوو گێمی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 ئەنجام دەدرێت.

لەم نمایشەدا کۆمەڵێک ئەستێرەی جیهانی وەک مادۆنا و شاکیرا و گرووپی کۆری “BTS” بەشدار دەبن.

فیفا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، یاریی کۆتایی لە ڕێکەوتی 19ی تەممووزی 2026 لە یاریگای “Metlife Stadium” لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

کریس مارتن، ئەستێرەی گرووپی “Coldplay” لە ڤیدیۆیەکی ڕیکلامیدا دەرکەوت و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئامادەکارییەکانی ئەم ڕێوڕەسمە مەزنەی نیشاندا.

فیفا ڕایگەیاند، داهاتی ئەم ئاهەنگە هونەرییە تەنیا بۆ مەبەستی خێرخوازی نابێت، بەڵکو بۆ سندوقی پەروەردەی جیهانیی فیفا تەرخان دەکرێت.

ئامانجی ئەم دەسپێشخەرییە کۆکردنەوەی بڕی 100 ملیۆن دۆلارە بۆ پاڵپشتی خوێندن لە جیهان و پەرەپێدانی تۆپی پێی منداڵان.

پێشبینی دەکرێت ژمارەی بینەرانی یاریی کۆتایی 2026 ڕیکۆردی مۆندیالی 2022 بشکێنێت کە 500 ملیۆن کەس بوو. مۆندیالی 2026 لە 11ی حوزەیران دەستپێدەکات و هەر ئێستا جیهان چاوەڕێی پاڵەوانێتییەکی جیاواز و دەگمەن دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی ترەمپ لەلایەن دادوەرێکەوە ڕادەگیرێت

سەڵاح

بانکێکی عێراقی راکێشانی پارەی لە ئامێرەکانی ATM لە دەرەوەی عێراق راگرت

سەڵاح

پێنج سەد کەس دادەمەزێندرێن

یاسین