zagros news agency

کریستن ستیوارت: دەرهێنان تێڕوانینی منی بەتەواوی گۆڕی

ئەستێرەی ئەمریکی، کریستن ستیوارت، رایگەیاند، یەکەم ئەزموونی لە بواری دەرهێناندا، تێڕوانینی ئەوی بۆ خۆی و پیشەسازی سینەما بەتەواوی گۆڕیوە.

ئەکتەری فیلمی “Love Lies Bleeding” کە تەمەنی ٣٥ ساڵە، لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری “People” گوتی: “فێربووم کە هەندێک هەست هەن لەوانەیە ئامانجەکانت لاواز بکەن، بەڵام کێشە نییە هەستەکانت دەرببڕیت. خۆشە تووڕەییەکەت دەرببڕیت کاتێک دەتوانیت بیکەیت بە شتێکی بەرهەمدار و جوان”.

ستیورات ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم فیلمی لە دەرهێنانی خۆی بە ناوی “The Chronology of Water”ـە، کە لە یاداشتەکانی نووسەر لیدیا یوکنەڤیچ وەرگیراوە و باس لە بابەتەکانی خەم، ئازار، ئالوودەبوون و ناسنامەی جێندەری دەکات.

هەروەها رەخنەی لە کەمبوونەوەی رۆڵی ژنان لە هۆلیوود گرت دوای بزووتنەوەی “MeToo” و ئەو بۆشاییەی لەنێوان هەردوو رەگەزدا هەیە لە بواری دەرهێناندا بە “بارێکی لەناکاو” وەسفکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki

لە سلێمانی ناوەندی ئەکادیمی توێژینەوەی نیشتمانی کرایەوە

ART

گەیلان عومەر “خەونەکانی گۆنا” لە هەولێر دەخاتەڕوو

ART