zagros news agency

فیلمی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی یەکەم هەفتەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22ـی ئاداری 2024 لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی یەکەم هەفتەی لە سینەماکانی جیهاندا 64 ملیۆن و 231 هەزار دۆلار بوو.

لەو داهاتە، 47 ملیۆن و 856 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 16 ملیۆن و 375 هەزار دۆلاریشی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی فیل کەنانە و هەریەک لە پاوڵ رودد، کاری کون و فین وۆلفهاردە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی دۆزینەوەی شوێنەوارێکی کۆن، هێزێکی خراپەکار ئازاد دەبێت، بۆیە دەبێت هەمووان یەکبگرن بۆ پاراستنی جیهان لە سەردەمی سەهۆڵبەندی دووەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Regretting You” دڵی بینەران داگیر دەکات

ART

تیمۆسی شالامێ بڕی ٣٠٠٠ پاوەند دەدات بە چوکلێت

ART

تونس ٢١٠ پارچەی شوێنەواری لە کەنەداوە وەرگرتەوە

ART