zagros news agency

ئیمی لوو ود: ئەنجێلینا جولی زۆر سادەیە و پشتگیری لێکردم

ئەستێرەی بەریتانی، ئیمی لوو ود، باسی هەڵوێستێکی مرۆیی ئەنجێلینا جولی دەکات لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی نوێیان بە ناوی “Anxious People”، و جەخت دەکاتەوە کە جولی پشتگیری لێکردووە کاتێک بێزاری خۆی لە شێوازی مامەڵەکردنی تیمەکە دەربڕیوە.

ود کە تەمەنی ٣١ ساڵە، گوتی لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنێکی سۆزداریدا تووشی شڵەژان بووە، دوای ئەوەی هەندێک لە ئەندامانی تیمەکە بە دەنگی بەرز رێنماییان پێداوە. ئەویش داوای لێکردوون کە تەنها یەک کەس قسە بکات و لە کاتی نواندندا دەستیان لەبەردەمیدا رانەوەشێنن.

ود گوتیشی: “کاتێک قسەم کرد، تەنها ئەنجێلینام بینی کە وەک نیشانەی پشتگیری پەنجەی شایەتمانی بۆ بەرزکردمەوە. ئەو رەنگە بەناوبانگترین ژنی جیهان بێت، بەڵام لەوپەڕی سادەییدایە”.

فیلمی “Anxious People” کارێکی کۆمیدی ئەمریکییە لە دەرهێنانی مارک فۆرستەر و هێشتا لە قۆناغی بەرهەمهێناندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆنی دێپ: دایکم بە هەر شتێکی لەبەردەست بووایە لێی دەدام

ART

نمایشی هونەرە میللییەكانی هەولێر لە فێستیڤاڵی كولتووریی گەلان لە چیك بەڕێوەچوو

ART

تەرمى هونەرمەند “جەمال هیدایەت” بەخاکسپێردرا

یاسین