لەیدی گاگا، ئەستێرەی جیهانی پۆپ، بێدەنگی شکاند و باسی لەو قەیرانە دەروونییە کرد کە لەم دواییانەدا تووشی بوو. گاگا ئاشکرای کرد کە بەهۆی نۆرەی توندی “پانیك”ـەوە ناچار بووە بەشێکی زۆر لە گەشتە هونەرییەکەی بەناوی “Mayhem Ball” هەڵبوەشێنێتەوە و بچێتە نەخۆشخانەی دەروونی.
گاگا ئاماژەی بەوە دا کە خوشکەکەی پێی گوتووە “ئیتر خوشکەکەم نابینمەوە”، بەڵام بەهۆی چارەسەری دەروونی و پاڵپشتی دەستگیرانەکەیەوە توانیویەتی لەو دۆخە تاریکە ڕزگاری ببێت.
هەروەها دەڵێت: “بەختەوەرم کە هێشتا لە ژیاندام”.

