zagros news agency

نەخشەڕێگەی سێ ساڵی داهاتووی جیهانی “Game of Thrones” ئاشکرا کرا

فرانسێسکا ئۆرسی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار لە کەناڵی HBO، پلانەکانی داهاتووی زنجیرەکانی پەیوەست بە جیهانی “Game of Thrones”ـی ئاشکرا کرد.

ئۆرسی، ڕایگەیاند کە لە سێ ساڵی داهاتوودا وەرزە نوێیەکانی هەردوو زنجیرەی “House of the Dragon” و زنجیرە نوێیەکەی “A Knight of the Seven Kingdoms” پێشکەش دەکرێن.

بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ (سەرەتای ساڵی داهاتوو)، زنجیرەی “Knight of the Seven Kingdoms” پەخش بکرێت، هاوکات لە هاویندا وەرزی نوێی “House of the Dragon” دەستپێدەکاتەوە کە بە وتەی خۆی “شەڕەکان تێیدا داستانئامێزتر دەبن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “السادة الأفاضل” داهاتێکی 25 ملیۆن لە سینەماکاندا تۆمار دەکات

ART

نیکۆڵ کیدمان نهێنییەکانی “Practical Magic 2” ئاشکرا دەکات

ART

“Project Hail Mary” داهاتێکی زۆر کۆدەکاتەوە

ART