zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری سەردانی شێرزاد حەسەنی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی نووسەر و ڕووناکبیری کورد شێرزاد حەسەن کرد.

سەردانەکەی وەزیری ڕۆشنبیری بۆ نەخۆشخانە، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە دۆخی تەندروستی شێرزاد حەسەن، کە بەهۆی تووشبوونی بە ڕووداوێکی هاتووچۆوە، ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

حەمەی حەمەسەعید وێڕای دەربڕینی نیگەرانی، هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ ئەو نووسەرە دیارەی کوردستان خواست.

هاوکات وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، پشتیوانی تەواوی خۆی و وەزارەتەکەی بۆ شێرزاد حەسەن دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، ئامادەی هەر جۆرە هاوکاری و ئاسانکارییەکن کە بۆ پرۆسەی چارەسەرکردنی پێویست بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆناڵدۆ پەیامێک بۆ ئەمۆریم و مانچستەر یونایتد دەنێرێت

یاسین

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

تره‌مپ: زۆر له‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نزیك بووینه‌ته‌وه‌

سەڵاح