خانمە ئەکتەری جیهانی نیکۆڵ کیدمان، بۆ یەکەمجار باس لە قۆناخی سەختی دوای جیابوونەوەی لە کیس ئێربانی گۆرانیبێژ دەکات و دەڵێت: “کارکردن لە فیلمی “Practical Magic 2″ وەک پەناگەیەک بوو بۆم”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆرانیبێژ ئاریانا گراندێ بۆ گۆڤاری (Interview)، کیدمان دانی بەوەدانا کە هەوڵدەدات خۆی ڕابگرێت. ئەو ئاماژەی بەوە کرد، وێنەگرتنی بەشی دووەمی فیلمی (Practical Magic) لە لەندەن ئەزموونێکی جیاواز بووە و تیمەکە ژینگەیەکی ئارامیان بۆ دروستکردووە.
کیدمان گوتی: “لە کاتی وێنەگرتندا هەستم دەکرد خۆشەویستم و ژینگەکە زۆر پارێزراو بوو، ئەمەش وایکرد بەرگەی ئەو دۆخە بگرم”.
هەروەها گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەگەڵ ساندرا بولۆک بە “کارێکی شێتانە و ناوازە” وەسف کرد، بەتایبەت کە کۆمپانیایەکی گەورەی وەک وارنەر بەرهەمهێنانی بۆ دەکات.
بڕیارە فیلمی (Practical Magic 2) لە 18ـی ئەیلوولی 2026 نمایش بکرێت، کە درێژەپێدەری بەشی یەکەمە کە ساڵی 1998 نمایش کرابوو.

