zagros news agency

داهاتی “The Conjuring” لە نیو ملیار دۆلار نزیک دەبێتەوە

فیلمی ترسناکی “The Conjuring: Last Rites” بەردەوامە لە کۆکردنەوەی داهات و لەوەتەی لە 5ـی ئەیلوولی رابردووەوە نمایش دەکرێت، داهاتەکەی گەیشتووەتە 494 ملیۆن و 52 هەزار دۆلار. لەو بڕە 177 ملیۆنی لە نێوخۆی ئەمریکا و 316 ملیۆنی لە سینەماکانی جیهان بووە.

ماوەی فیلمەکە دوو کاژێر و 15 خولەکە و تێیدا هەردوو لێکۆڵەر ئێد و لۆرین وارن (پاتریک ویلسۆن و ڤێرا فارمیگا) دەگەڕێنەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەیەکی ترسناکی نوێ، کە پەیوەندی بە خێزانی “سمۆرڵ”ـەوە هەیە، کە ماڵە نوێیەکەیان دەبێتە دۆزەخێک بە دەست شەیتانەکانەوە.

ئەم بەشە بە درێژەپێدەری سەرکەوتنەکانی زنجیرەی “The Conjuring” دادەنرێت، کە توانیویەتی بینەرێکی زۆر بۆ خۆی ڕابکێشێت لەڕێگەی چیرۆکە راستەقینەکانی دۆسیەکانی خێزانی وارن.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفر گارنەر: پەروەردەکردنی منداڵ لە دوو ماڵی جیاوازدا کارێکی ئاسان نییە

ART

ئەکتەرێکی کەنەدی دەیەوێت بە ‘مرۆڤایەتی’ کۆتایی بە ژیانی بهێنێت

ART

ئەمیر میسری بە ڕۆڵی بۆکسێنەرێکی یەمەنی دەردەکەوێتەوە

ART