zagros news agency

بەشی دووەمی “Zootopia” بە تەکنیکێکی ناوازەوە نمایش دەکرێت

نمایشکردنی فیلمی ئەنیمەیشنی چاوەڕوانکراوی “Zootopia 2” لە بەرهەمهێنانی ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی، لە سینەماکانی میسر و جیهان دەستیپێکرد. 

ڕووداوەکانی ئەم بەشە ڕاستەوخۆ تەواوکەری بەشی یەکەمە و تێیدا هەردوو پۆلیس “جودی هۆبس” و “نیک وایڵد” ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی نوێ دەبنەوە، دوای دەرکەوتنی مارێکی ژەهراوی بەناوی “گاری دی سنەیک”.

فیلمەکە لەلایەن جارید بوش و بایرۆن هاواردەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و گەشتێکی خەیاڵی بەنێو جیهانی “زۆتۆپیا” پێشکێش دەکەن. 

لەم بەشەدا ئەکتەران جێنیفەر گودوین و جەیسن بەیتمان دەگەڕێنەوە، هەروەها دەنگی نوێی وەک فۆڕچن فیمستەر و ئاندی سامبێرگ زیاد بوون و شاکیراش ڕۆڵی خۆی دەگێڕێتەوە.

فیلمی “Zootopia 2” بە دەستکەوتێکی تەکنیکیی گەورەی دیزنی دادەنرێت، کە زیاتر لە 170 کارەکتەری جیاواز لەخۆدەگرێت و چیرۆکێک دەگێڕێتەوە باس لە متمانە و قبوڵکردنی جیاوازییەکان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

سۆفی تێرنەر دەبێتە “لارا کرۆفت”ی نوێ لە زنجیرەی “Tomb Raider”

ART