zagros news agency

مارتن سکۆرسێزی پەیامێک ئاڕاستەی سینەماکارانی داهاتوو دەکات

دەرهێنەری جیهانی مارتن سکۆرسێزی، لە نامەیەکی دەستنووسدا کە بۆ نەوەی نوێی سینەماکاران و سەکۆکانی بڵاوکردنەوەی فیلم نووسیوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەدیهێنانی فیلم پێویستی بە تەرخانکردن و ئیرادەیەکی پۆڵایین هەیە.

 

لەو نامەیەدا کە وەک ڕێبەری هاندەر بۆ بەهرە مەزنە لاوەکان بڵاوکراوەتەوە، سکۆرسێزی دەڵێت: “بۆ ئەوەی فیلمێک دروست بکەیت، دەبێت بەڕاستیت بێت و بتەوێت، دەبێت ئەوەندە بە توندی بتەوێت، تا ڕادەیەک ئامادە بیت بێدەنگ بمێنیت و مان لە خواردن بگریت، ئەگەر ئەوە پێویست بێت بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان. ڕەفتار بکە وەک ئەوەی ژیانت لەسەر تەواوکردنی ئەم فیلمە وەستابێت، بەڵام کاتێک کارەکە دەست پێ دەکات و لەگەڵ هەموو کێشە و لەمپەرەکاندا دەجەنگیت، نابێت لەبیرت بچێت: پارێزگاری لەو بڵێسە گڕگرتووە بکە کە لە ناوەوەتدایە، ئەو بڵێسەیەی کە پاڵی پێوە نایت بۆ دەستپێکردن، ئەو حەزەی کە دەتەوێت ئەم هەست و چیڕۆکە بکەیتە خاوەن ژیانێکی سینەمایی”.

 

ئەم نامەیە لە کاتێکدا بڵاوکرایەوە کە فێستیڤاڵی فیلمی ترايبيكا، یەکەم ئەڵقەی زنجیرەی نوێی خۆی بە ناوی “Crafty“ خستەگەڕ.

 

زنجیرەکە بە شێوازێک دیزاین کراوە کە لە هەر ئەڵقەیەکدا یەکێک لە کەسایەتییە دێرینە دیارەکانی سینەما لەگەڵ بەهرەیەکی نوێ و هەڵکەوتوو کۆدەکاتەوە، تاوەکو پێکەوە باسی هونەر، ڕێڕەوی پیشەیی و ئەزموونەکانی وێنەگرتن بکەن.

 

لە یەکەم ئەڵقەی ئەم زنجیرەیەدا، مارتن سکۆرسێزی لەگەڵ کچەکەی، فرانشیسکا سکۆرسێزی، وەک میوان بەشدارن و تیشک دەخەنە سەر ڕەهەندەکانی کاری سینەمایی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

‎وەزارەتی كارەبا: دۆخی كارەبا جێگیر دەبێ و بەرەو باشتر دەچێت

گوران

چوار سەربازی ئیسرائیل کوژران و ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکە بەسەختی برینداربوون

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح