zagros news agency

ماکۆڵی کەڵکین مەرجی هەیە بۆ گەڕانەوەی بۆ “Home Alone”

ماکۆڵی کەڵکین، ئەستێرەی فیلمی بەناوبانگی “Home Alone”، باسی لە ئەگەری گەڕانەوەی کرد بۆ ڕۆڵی کێڤن مەکالیستەر لە بەشێکی نوێدا. 

کەڵکین کە ئێستا تەمەنی ٤٥ ساڵە، لە میانی گەشتەکەیدا بەناوی “A Nostalgic Night” ڕایگەیاند، بیرۆکەی بۆ بەشێکی نوێ هەیە، بەڵام بە پێچەوانەکردنەوەی چیرۆکەکە.

کەڵکین گوتی، خەیاڵی وایە کە کێڤن لە ژیانی هاوژینی جیابووەتەوە و کوڕێکی هەیە، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی باوکییەوە، کوڕەکە لێی تووڕە دەبێت و باوکی لە دەرەوەی ماڵەکە گیر دەدات. لێرەدا کوڕەکەی کێڤنە کە تەڵە و داوەکان بۆ باوکی دادەنێتەوە، نەک بە پێچەوانەوە. 

گوتیشی: “ماڵەکە دەبێتە ئاماژەیەک (مێتافۆر) بۆ پەیوەندی نێوان باوک و کوڕەکە… وەک ئەوەی کێڤن دەبێت دووبارە ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ چوونە ناو دڵی کوڕەکەی”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کەڵکین بەم دواییانە لە ڕیکلامێک جارێکی دیکە ڕۆڵی کێڤنی گێڕایەوە، کە تێیدا پارێزگاری لە دایکی (کاثرین ئۆهارا) دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر ساڵیادی شەهیدبوونى هونەرمەند جەوهەر باپیر کرایەوە

ART

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki

تایلەر سویفت سوپاسی حکومەتی نەمسا دەکات

ART