zagros news agency

جەیمس کامیرۆن: ١٥ ساڵ لەمەوبەر نزیک بووم لە دەرهێنانی فیلمی “Wicked”

دەرهێنەری جیهانی جەیمس کامیرۆن، خاوەنی شاکارەکانی Avatar و Titanic، ئاشکرای کرد، نزیکەی ١٥ ساڵ لەمەوبەر زۆر نزیک بووە لەوەی کاری دەرهێنان بۆ وەشانێکی سینەمایی شانۆگەری بەناوبانگی “Wicked” بکات، پێش ئەوەی پڕۆژەکە دواتر بچێتە دەست دەرهێنەر جۆن ئێم چو.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستی The Town، کامیرۆن گوتی: “من حەزم لەو چیرۆکانەیە کە خۆم چێژیان لێ دەبینم، وەک Dune و تەنانەت Wicked. پێشتر زۆر نزیک بووم لە دەرهێنانی”.

کامیرۆن ڕوونی کردەوە، هۆکاری ئەنجامنەدانی پڕۆژەکە لەو کاتەدا ئەوە بووە نەیتوانیوە گۆرانی گونجاو بدۆزێتەوە، گوتیشی: “بە ڕاستی چیرۆکەکەم خۆشدەوێت، The Wizard of Oz یەکێکە لە فیلمە دڵخوازەکانم”.

سەرەڕای ئەوە، کامیرۆن دەڵێت هێشتا دەرگای دانەخستووە و ڕەنگە ڕۆژێک فیلمێکی میوزیکاڵ دەربهێنێت. 

ئێستا کامیرۆن سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمی “Avatar: Fire and Ash” کە بڕیارە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادبوونی گرژییە سەربازییەکانی نێوان کەمبۆدیا و تایلەند

سەڵاح

نەتانیاهۆ گوزری باشمان لە ئێران وەشاندووە

سەڵاح

دیموکراتەکانی ئەمریکا هەڵمەتێکیان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵات ئیلۆن مەسک دەستپێکرد

سەڵاح